ئه‌مریکائه‌وروپا

فرۆشی درێسەکانی مێسی ریاڵ مەدرید و مانچستەریشی تێپەڕاندووە

یاریگا –

لیۆنێل مێسی لە دەرەوەی لاکێشەی سەوزیش بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە و ریکۆردی نایاب بە ناوی خۆیەوە.

هاوینی رابردوو ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لە پاریسەوە رووی کردە ئینتەر میامی ئەمریکی و، کەمتر لە چەند مانگێکی پێویست بوو تا هەوادارانی لەوێ پەیتا پەیتا ڕوو بکەنە فرۆشگاکان بۆ کڕینی درێسەکەی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Hespressی مەغریبی کە سەرچاوەکەی میرەری بەریتانییە، ئینتەر میامی گەشتووەتە ژمارەی پێوانەیی لە فرۆشیی درێسەکانیاندا لە ساڵی 2023 بەوەی کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار درێسیان فرۆشتووە و، بەهۆی مێسیەوە فرۆشیەکانیان مێژوویی بووە بە جۆرێک یانەکانی ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتدیشی تێپەڕاندووە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات فرۆشێک درێسەکانی مێسی پێی گەشتووە، پێشتر لە مێژوودا هیچ یاریزانێک پێی نەگەشتووە.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری بەشی تۆپی پێ لە کۆمپانیای ئەدیداس ئاشکرای کردووە کە لەوەتەی پەیوەندیکردنی مێسی بە مەیامیەوە، نیو ملیۆن داخوازیی بۆ کڕینی درێسەکەی مێسی پێشکەش کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button