ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی یاریی ژمارە 100ـی کرد؛ هەرەسێکی گەورە بۆ ئینتەر میامی

ریمۆنتادایان بەسەردا کرا

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میامی لە یاریی ژمارە 100ـی لیۆنێل مێسی هەرەسێکی گەورەی هێنا، کاتێک ئۆرلاندۆ ریمۆنتادایەکی سەرنجڕاکێشی بەسەردا کردن.

بەرەبەیانی یەکشەممە بە کاتی هەولێر، یانەی ئۆرلاندۆ سیتی بە رابەرایەتی مارتن ئۆیێدا کە هاتریکی تۆمارکرد، توانی گەڕانەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر ئینتەر میامی بکات، ئەنجامی 3-0ـی بۆ 4-3 گۆڕی و یارییەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە لیۆنێل میسی 100ـەمین یاریی خۆی بۆ یانەکەی فلۆریدا دەکرد، بەڵام ئینتەر میامی هێشتا نەیتوانیوە یەکەم سەرکەوتن لە یاریگا نوێیەکەیاندا بەدەست بهێنێت.

دوای ئەوەی سێ یاریی پێشتریان لە ‘یاریگای نوو’ بە یەکسانبوون کۆتایی هاتبوو، ئینتەر میامی جارێکی دیکە لە نێو ماڵی خۆیدا دووچاری شکست بوو. یارییەکە بە باشترین شێوە بۆ میسی و هاوڕێکانی دەستی پێکرد، کاتێک لە خولەکی 4 ئیان فرای گۆڵی پێشەنگی کرد، پاشان لە خولەکی 25 مێسی ئەسیستێکی بۆ تێلاسکۆ سێگۆڤیا کرد و لە خولەکی 34ـیشدا مێسی خۆی بە لێدانێکی ناوازەی پێی چەپ ئەنجامەکەی کردە 3-0.

هەرچەندە ئینتەر میامی بە تەواوی باڵادەست بوو، بەڵام رێک پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، مارتن ئۆیێدا گۆڵێکی بۆ ئۆرلاندۆ کرد و ئەمەش بوو بە سەرەتای تێکچوونی ریتمی یارییەکە بۆ یانەی خاوەن ماڵ. لە گێمی دووەمدا ئینتەر میامی لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە بە روونی دابەزینی بەخۆوە بینی و ئۆرلاندۆش فشاری زیاتری کرد، تاوەکوو لە خولەکی 68 ئۆیێدا گۆڵی دووەمی خۆی کرد و لە خولەکی 78ـیشدا لە رێگەی لێدانی سزاوە ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا ئینتەر میامی هەوڵی گۆڵکردنی دەدا بەڵام وزەی پێویستی نەمابوو، ئەمەش وایکرد لە خولەکی 93 تایریس سپایسەر گۆڵی چوارەم و سەرکەوتن بۆ ئۆرلاندۆ بکات. بەم ئەنجامە ئۆرلاندۆ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەست هێنا و لە بەرامبەردا ئینتەر میامی بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی دابەزی و مەترسی ئەوەی لەسەرە لەلایەن شیکاگۆ فایەرەوە جێگەی لەق بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button