ئیتاڵیا

ٌٌڕۆما یاریزانێکی چێڵسی دەوێت بە شێوەی خواستن

لە سەروبەندی رەخنە زۆرەکانی مۆرینهۆ لە پلانەکانی رۆما بۆ کڕینی یاریزانی زیاتر

یاریگا –

یانەی رۆمای ئیتاڵی دەستی کردووەتەوە سۆراخ و پرسیارکردن لە بارەی یاریزانێکی چێڵسی تا لە گواستنەوەکانی زستانەدا بیگوازێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی سکای سپۆرتس، تیاگۆی پینتۆی بەرێوبەری گشتی یانە ئیتاڵییەکە داوای ترێڤۆ چالوبای کردووە وەک یەکەمین پلانیان بۆ بەهێزترکردنی هێڵی بەرگری گورگەکانی پایتەخت.

چالوبا چەند مانگێکە بەهۆی پێکانەوە لە ریزەکانی چێڵسی دوورکەوتووەتەوە و رەنگە ئەمە دەرفەتێکی گونجاوبێت تا ڕۆما بتوانێت بە خەرجیەکی کەم کار لەسەر گواستنەوەی بکات لە کاتێکدا یانەکەیان لە دۆخێکدایە دەبێت خۆی لەگەڵ یاساکانی یاریی خاوێندا بگونجێنێت.

کارگێڕی ڕۆما لە ماوەکانی رابردوودا بەردەوام دەکەوتنە بەر رەخنەی جۆزێ مۆرینهۆی راهێنەریان بەهۆی سستی و کەم چالاکییان لە هێنانی یاریزانی نوێ و کاریگەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button