جیهانگرنگترین

وادەی بەڕێوەچوونی یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی هەردوو لایەنی یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان بۆ ساڵی 2023 ئاشكرا كرا.

رۆژی دووشەممەی رابردوو فلومێنینزی بەڕازیڵی رووبەڕووی ئەهلی میسڕی بوویەوە و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ئۆراوا رێد دایمۆندس بوویەوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.

بەوەش هەردوو لایەنی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە ئاشكرا كرا و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و فلومێنینزی بەڕازیلی یاری كۆتایی ئەنجام دەدەن.

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان:

وا بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو بەرواری 22 مانگ كاتژمێر 21:00 بە كاتی كوردستان لە یاریگای شاری وەرزشی شا عەبدوڵڵا لە سعودییە هەردوو یانە رووبەڕووی یەك ببنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button