ئیسپانیاگرنگترین

راکیتیچ: ئێستا خراپترین و خەمناکترین ساتی کاروانی یاریکردنمە

ئیڤان راکیتیج کاپتنی یانەی سیڤیلیا دڵتەنگە بۆ دۆخی ئێستای یانەکەی.

سیڤیلیا هەفتەی پێشوو ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان کرد و شکستەکەی دوێنێی سیڤیلیا بەرامبەر خیتافی ، ژمارەی خاڵەکانی ئەو یانەیەی یەکسانکردەوە لەگەڵ یانەکانی ناوچەی دابەزین. دوا بەدوای ئەوە دیێگۆ ئەلۆنزۆی راهێنەر دوورخرایەوە.

راکیتیچ ئەمڕۆ بۆ میدیاکان وتی

دڵتەنگم بۆ خۆم، بۆ هاوتیمەکان و هەموو ئەوانەی درێسی سیڤیلیا دەپۆشن، داوای لێبوردن لە هاندەرانمان دەکەم کە هەمیشە پشتیوانمانن. ئێستا قورسترین، خەمناکترین و ئاڵۆزترین ساتی یاریکردنمە بەڵام بێ هیوا نابم تا ئەوکاتەی سیڤیلیا دەگەڕێنمەوە ئەو شوێنەی شایستەیەتی. سوپاسی دیێگۆ دەکەین بۆ کارەکانی و داوای لێبوردن لەویش دەکەین کە ئەوەی ویستمان لەگەڵ ئەو، ئەنجامی نەبوو. بەڵام داوای لێبوردن بەسە و کاتی کارکردنە. من کاپتنی تیمەکەم و لە هەمووان زیاتر خۆم بە بەرپرس دەزانم لەم دۆخە. بەڵێنی هەموو هەوڵێکی خۆمانتان پێ دەدەم بۆ دەربازبوون لەم ساتە”.

سیڤیلیا دوای 16 هەفتە تەنها 13 خاڵی هەیە و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش کادێزە کە لە ناوچەی دابەزینە بۆ پلە دوو. لە چامپیۆنزلیگیش لە شەش یاریدا تەنها دوو خاڵی کۆکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button