ئه‌وروپائینگلتەرا

ئارتێتا: ئه‌ستۆن ڤێلا هه‌میشه‌ مه‌ترسیه‌

ئێمە یارییەکەی لوتۆنمان قورس کرد

میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ باسی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تيپه‌كه‌ی كرد به‌رامبه‌ر ئەستۆن ڤێلا.

میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسناڵ پێش یاریەکەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا رایگەیاند، هیچ یاریزانێکی نوێی يانه‌كه‌مان  تووشی پێکان نەبووە، دەبێتە لەسەر بردنەوە بەردەوام بين.

گوتیشی، ئه‌و كاره‌ی ئۆنا ئێمری راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك ده‌یكات جێگه‌ی رێزه‌، هەمیشە لە ئاستی جیاوازدا لە پەرەپێدانی یاریزانان و تیپەکان و یانەکان سەرکەوتوو بووه‌ ، هەربۆیە زۆر دڵخۆشم به‌ كاره‌كانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕووی تاکتیکییەوە ئەستۆن ڤێلا زۆر ڕێکخراوە، هه‌رده‌م مه‌ترسین بۆ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر.

سەبارەت بە سزاکەی بە نەبوونی لەسەر هێڵ بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا گوتی، بەداخەوە لەسەر هێڵ نابم، شوێنێکی باشم دەبێت بۆ سەیرکردن، بەڵام کاتێک سەیری یاساکان دەکەیت تێدەگەیت کە نەدەبوو ئەو کارە بکەم کە کردوومە.

سەبارەت بە کێبڕکێی بردنەوەی نازناوی خول گوتی، کاتێک سەیری ركابه‌ریه‌كه‌ دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە چانسه‌كه‌ كراوه‌یه‌ و تا کۆتایی بەو شێوەیە دەمێننەوە، ئەمەش کوالیتی و توانای ڕکابەری لە خولەكه‌ نیشان دەدات.

سەبارەت بە سەرکەوتنی تیپەکەی بەرامبەر لوتۆن تاون له‌ كاتێكی دره‌نگ گوتی، لە هەموو یارییەکدا دەبێت تیپەکە ئارەزووی بردنەوەی هەبێت، ئێمەش لە ئێستاوە چێژ لەوە وەردەگرین و پێشتر ئەوەمان نیشانداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button