ئینگلتەرا

هاورێیەکی پێشووی ئەگوێرۆ، بە درۆزن ناوی دەبات

یاریگا –

هاوڕێی و هاوتیمی پێشووی سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئاشکرای دەکات کە ئەو هەرگیز حەزی لە چاوپێکەوتن نەبووە، هەر بۆیە هەمیشە درۆی دەکرد لەسەر ئەوەی ناتوانێت بە ئینگلیزی قسە بکات.

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، ئەفسانەی یانەی مانچێستەر سیتییە و لەو یانەیە مێژووی نووسیەوە کاتێک لە ساڵی 2011 پەیوەندی پێیانەوە کرد. رۆڵی سەرەکی لە پاڵەوانیەتی مانچێستەرسیتی لە وەرزی 2011-2012 بینی و بۆ ماوەی 10 وەرز باشترین یارییەکانی بۆ سیتی ئەنجامدا و تۆمارکەری ریکۆردی گۆڵکاری هەموو کاتەکانی یانەکەیە بە 389 یاری و 260 گۆڵ.

ئەگوێرۆ لە ساڵی 2021 پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد و دواتر بەهۆی کێشەی دڵەوە وازی لە یاریکردن هێنا. بە دەگمەن لە ئینگلتەرا چاوپێکەوتنی ئەنجامدەدا و هەمیشە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئینگلیزی نازانێت. مایکا ریچاردز لەم بارەیەوە دەڵێت:

سێرجیو 10 ساڵ لە سیتی بووە و نازانم هێندەی پەنجەی هەردوو دەستی چاوپێکەوتنی ئەنجامداوە یان نا. هەمیشە دەیگوت ئینگلیزی نازانم وەک هۆکاری گرنگینەدان بە چاوپێکەوتن و خۆ دزینەوە، بەڵام بە روونی درۆ دەکات. “ئەو بە ئاسانی لەگەڵ ئێمە بە ئینگلیزی قسەی دەکرد و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەوەدا نەبوو”.

ریچاردز درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی:

ئەگوێرۆ بە تەواوی شارەزای هەموو وشە رەسەنەکانیش بوو. بەڵێ سێرجیۆ هەمووی دەزانی، دڵنیام لە چاوپێکەوت لەگەڵ میدیای ئینگلیزیدا کێشەی نەدەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button