عێراقکوردستانگرنگترین

دهۆک بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە هاندەرانی دەکات

پێشوازییەکی جیاواز...

یاریگا

یانەی دهۆک بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشوازی لە هاندەرانی یانەکەی دەکات.

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 19:00 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەجەف دەکات.

یانەی دهۆک بۆ ئەم یارییە 12 هەزار ئاڵای یانەکەی ئامادە کردووە بۆ ئەوەی وەکو یەکەم یانە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریی ئەمشەو بەسەر هاندەرانی دابەش بکات.

هاوکات دهۆک لە 4 گەڕی رابردووی خولەکە 2 یاری بردووەتەوە و لە 2 یاریشدا یەکسانبووە، تا ئێستا تامی شکستی نەکردووە و بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

نەجەفیش لە 4 یاریدا خاوەنی بردنەوەیەک، دوو یەکسانبوون و شکستێکە، بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ پلەی یازدەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

دهۆک چاوەی لەوەیە لەم یارییە بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن، کۆتایی بە قەیرانی یەکسانبوون و گۆڵتۆمارنەکردن بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button