فه‌ره‌نساگرنگترین

پۆگبا قوربانی دەستی جادووگەرانە

یاریزانان پەنا بۆ بابەتی سەیر دەبەن

یاریگا –

لە جیهانی تۆپی پێدا، چەندین بیروڕا و نەریتی جیاواز هەن، بەشێک لە یاریزانان بە دوایان دەکەون و دەکەونە تەڵەوە.

جۆیێڵ تیبۆ، قەشەیەکی ئینجیلی فەرەنسییە و چەندین یاریزانی فەرەنسی بەردەوام سەردانیان کردووە، تاوەکو رێگەچارە بۆ ”کێشە کارەساتبارەکانیان” بدۆزێتەوە، بە تایبەت ئەوانەی بوونەتە قوربانی دەستی ساختەچی و پزیشکانی جادووگەر.

تیبۆ بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاندووە

دەزانم لە دوای پێکانەکان، زۆربەی یانەکان رێگە بە یاریزانانیان دەدەن بچنە سێنیگال، چونکە پزیشکی یانەکان ناتوانن چارەسەریان بکەن. دوای گەڕانەوەیان، دەبینین یاریزانان جادوویان بۆ نووسراوەتەوە و لەگەڵ خۆیان دەیگێڕن. جیا لەمەش داوایان لێدەکرا قوربانی زیاتر بدەن، بەو واتایەی پارەی زیاتر خەرج بکەن و ئەوکاتە دەکەوتنە نێو گەردەلوولێک و هاتنەدەر لێی زۆر ئەستەم بوو. هەندێ یاریزان بەهۆی بیرکردنەوەی زۆر تووشی خەمۆکی بوون و تەنانەت بیریان لە خۆکوشتن کردووەتەوە.

کەیسی پۆگبا

پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی فەرەنسی چەندین جار تووشی حاڵەتی بەزۆرستەندن (ئیبتیزاز) بووەتەوە.

پارساڵ پۆگبا سکاڵای لە داواکاری گشتی فەرەنسا تۆمار کرد و روونیکردەوە، بووەتە قوربانی پیلانگێڕی بەزۆرستەندن و تائەوکاتە نزیکەی 13 ملیۆن یۆرۆی لێسەندرابوو.

پۆگبای خاوەنی مۆندیالی 2018ی رووسیا لە لێکۆڵینەوەکاندا سەرنجی خستە سەر ئەوانەی بەفێڵ پارەیان لێوەردەگرت، یەکێک لەوانەش ماتیاسی برا گەورە و هاوڕێیەکی منداڵی پۆگبا بوو. پۆگبا روونیکردەوە، برا و هاوڕێکەی ویستیان ناوبانگی ناشرین بکەن، چونکە دەنگۆیەکیان دروستکرد، بەوەی پۆگبا داوای جادووێکی کردووە، بۆ ئەوەی لە دژی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسای بەکاربهێنێت، بەڵام پۆگبا ئەم بابەتەی بەتەواوی رەتکردەوە.

قەشە ئینجیلییەکە دەڵێت

چەند یاریزانێک پێیان گوتم، کاتێک پشکنینی وەرگرتنی ماددە وزەبەخش دەکرێت، پزیشکان نەیاندەتوانی هیچ شتێک بکەن، تاوەکو جادووگەران نەهاتبانە شوێنەکە.

چەندین یاریزانی دیکەش بوونەتە قوربانی دەستی جادووگەران و بەزۆرسەندەران (موبتەزەکان). جیڵ یابی یابۆ، یاریزانی پێشووی کۆتدیڤواری ببووە قوربانی دەستی جادووگەران و نزیکەی 200 هەزار دۆلاریان لێسەندبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button