ئه‌مریکا

باوکی لویز دیاز ئازاد کرا

یاریگا

دوای ئەوەی 13 رۆژ لەمەوبەر، باوکی لویز دیاز هێرشبەری کۆلۆمبی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا، لەلایەنگروپێکەوە بە بارمتە گیرا، دواجار ئازاد کرا.

میدیاکانی کۆڵۆمبیا بڵاویان کردەوە، دوای دانوستانەکانی نێوان حکومەتی کۆڵۆمبیا و گروپی ELN،باوکی لویس دیاز ئازادکرا.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر هەلیکۆپتەرێکی مەدەنی لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئەرکی گواستنەوەیمانوێل دیازی ئەنجامدا.

هەفتەی ڕابردوو چەکدارانی گروپی ELN کە لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانیئەمریکادایە، هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی دیاز و بە بارمتەیان گرت.

دوای ئازادکردنی دایکی خێزانەکە، ڕفێنەرەکان پلانیان داڕشت کە باوکی یاریزانەکە بۆ ڤەنزویلا بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button