ئینگلتەرا

” هەڵەمان کرد لە ڕفاندنی باوکی لویز دیاز “

یاریگا

سەرۆکی گروپی ELN دانی بە هەڵەی ئەندامانی ئەم گروپەدا ناوە.

حکومەتی کۆڵۆمبیا لەگەڵ ڕفێنەرانی باوکی لویس دیاز دانوستان دەکات. گروپی ELN کە لەلایەن ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاوە وەک گروپێکی تیرۆریستی ناسراوە، شەممەی ڕابردوو هێرشیان کردە سەربنەماڵەی لویس دیاز و باوکی هێرشبەرەکەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەڕایان بە بارمتە گرت.

ئەنتۆنیۆ گارسیا، سەرۆکی گروپی ELN چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کەناڵی تێلێگرامی خۆی نووسیویەتی

ئازادنەکردنی باوکی لویس دیاز هەڵەیەک بوو لەلایەن بەرەی جەنگی باکوورەوە. لوچۆ (لویس دیاز) هێمای کۆڵۆمبیایە. ئێمە لە ELN هەست بە گەورەیی ئەو یاریزانە دەکەین و دان بە هەڵەکەمان دادەنێین

ئەو گروپە پێشتر بەڵێنیان داوە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا باوکی دیاز ئازاد بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی دوایین بەڵێنیان نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button