ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا لە ستایشی سیلڤا: نە گوارەی داناوە و نە تاتۆی کردووە، ئۆتۆمبێلێکی ئاساییشی هەیە

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی ستایشێکی بێوێنەی بێرناردۆ سیلڤا دەکات و پێی وایە یەکێکە لە باشترینەکان.

لە دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە یاری دێربی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، گواردیۆلا کەوتە ستایشکردنی سیلڤا، دوای ئەوەی ئەسیستێکی بۆ ئێرلینگ هالاند کرد. لە پرێس کۆنفرانسی دوای یارییەکە، گواردیۆلا سیلڤای بە یاریزانێکی ژیر وەسف کرد

بێرناردۆ هیچ گوارێکی لە گوێچکەکانی دانەناوە، تاتوی نییە و ئۆتۆمبێلێکی سادەی هەیە. بەڕاستی یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. سیلڤا حەز دەکات لە ئۆڵد ترافۆرد یاری بکات، بیرم نایەت ئاستێکی خراپی لێرە پێشکەش کردبێت. دەتوانێت وەک هێرشبەری ون یاری بکات، بەڕاستی زۆر ژیرە و هەمووان خۆشیان دەوێت. یەکێکە لە باشترین ئەو یاریزانانەی لە کاروانی خۆمدا، کارم لەگەڵ کردوون. یەکێکە لە باشترینەکان و کەسێکی باشیشە.

ئەسیستی یاری رابردووی، بووە پێنجەم ئەسیست لە تەواوی یارییەکانی سیلڤا بەرامبەر مان یونایتد.

شەممەی داهاتوو، مانچێستەر سیتی لە ئیتیحاد میوانداری بۆرنمس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button