ئیسپانیا

کاپێلۆ جارێکیتر هێرش دەکاتە سەر ئەستێرەکانی سەردەمی گالاکتیکۆس

فابیۆ کاپێلۆ راهێنەری پێشووی ریاڵ مەدرید سەر لەنوێ بە خراپیی باسی ئەستێرەکانی سەردەمی گالاکتیکۆس دەکات بە تایبەت رۆناڵدۆی بەڕازیلی.

کاپێلۆ پێشتر زۆرجار رەخنەی لە رەفتاری ئەستێرەکانی وەکو رۆناڵدۆ، بێکهام، رۆبێرتۆ کارلۆس، کاسانۆ و رۆبینهۆ و ئەوانی دیکە گرتووە. لە نوێترین لێدوانیشیدا کە لەلایەن رێلێڤۆوە بڵاوکراوەتەوە جارێکیتر باسی ئەو سەردەمەی کردەوە و دەڵێت

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ پێش هەموو یارییەک داوای پەتاتەی سوورەکراوی دەکرد ئەمە جێگەی قبوڵ کردن نەبوو. رۆناڵدۆی بەڕازیلیم دەرکرد لە یانەکە چوونکە هەمووکات حەزی بە ئاهەنگی شەوانەبوو، ئەوانی دیکەشی دەبرد.  لە 2007 کێشی 94 کیلۆ بوو، داوای کرد کێشی داببەزێنێت کەچی تەنها دابەزی بۆ 92.5 کیلۆ.

کاپێلۆ شتێکی دیکەی نەبیستراوی وت لەسەر ئەو سەردەمەی مەدرید و وتی

روود ڤان نیستەڵرۆی هات بۆ لام، وتی ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان بۆنی کحولی لێدێت هەمیشە، قسەکەشی راست بوو

کاپێلۆ لە کۆتایی ئەو وەرزەدا خۆیشی دوورخرایەوە سەرەڕای بردنەوەی ناسناوی لالیگا لەو ساڵەدا بۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button