ئینگلتەرا

گیمارێش مەرجێکی سەیری لە گرێبەستەکەیدایە

Yariga App

گیمارێش مەرجێکی سەیری لە گرێبەستەکەیدا جێگیر کردووە

یاریگا

برۆنۆ گیماریش ناوەڕاستکاری بەرازیلی یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلتەرا یەکێک لە مەرجەکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی ئەوەیە هەرکاتێک ویستی دەتوانێت بە پارەیەکی کەم ڕیزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە سەرەڕای ئەوەی چەند یانەیەک لەسەر هێڵ بوون بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە بەرازییەکەبەڵام ئەو یاریزانە دواجار گرێبەستەکەی نوێ کردەوە.

گیمارێش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو ساڵی 2027 نوێ کردووەتەوە مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەش لەگەڵ یانەکەی 100 ملیۆن پاوەندە.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لە گرێبەستەکەی گیماریش مەرجێکی بۆ یانەکەی داناوە لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی  ئەویش ئەوەیە هەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت بەرامبەر 60 ملیۆن پاوەند ڕیزەکانی یانەکەی بەرەو یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button