ئاسیاگرنگترین

فاتیمە حەمامی هێرشدەکاتە سەر نەیارانی رۆناڵدۆ

یاریگا –

دوو هەفتە لەمەوبەر، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعودی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی رووی لە ئێران کرد.

ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لەوێ چاوی بە چەند ئێرانییەک کەوت، یەکێک لەوانە فاتمە حەمامی، نیگارکێشێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، چونکە خانمەکە بە پێیەکانی وێنەی رۆناڵدۆی کێشابوو. حەمامی وێنەیەکی لەگەڵ رۆناڵدۆدا چرکاند و درێسێکی واژۆ کراوی کریستیانۆی وەرگرت.

رۆناڵدۆ لەگەڵ بینینی خانمی حەمامی، بە توندی لە باوەشی گرت و سەری ماچ کرد، وەک رێزێک لە تواناکانی حەمامی و سوپاسگوزارییەک بۆ نەخشاندنی وێنەکەی. بەهۆی ئەو باوەشە پارێزەرێك دۆن تۆمەتبار دەكات ( زانیاری زیاتر ).

ئایا رۆناڵدۆ بە 99 قامچی سزا دەدرێت؟

لە نوێترین کاردانەوەدا، فاتیمە حەمامی لەبارەی تۆمەتبارکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەدەنگدێت، بەمشێوەیە بەگری لە ئەستێرە پۆریوگالییەکە دەکات:

لەگەڵ سڵاو و ڕێزم بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەموو میدیای ناوخۆیی و دەرەکی. بەداخەوە ماوەیەکە خەڵک بێ هیچ هۆکارێک دەنگۆی زۆریان دروستکردووە، بۆچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ منی لە باوەش گرتووە، بەدوای گلەیی و گازندەدا دەگەڕێن بەرامبەر بەم کەسایەتییە وەرزشییە بەناوبانگەی جیهان، کە نیشانەی خۆشەویستی، شەڕەف و مرۆڤایەتییە.

لە رێگەی ئەم هەژمارە فەرمییەوە، هەموو ئەو هەواڵانە بە تەواوی رەتدەکەمەوە، کە پەیوەندییان بە سکاڵایە لەسەر رۆناڵدۆ، من و خێزانەکەم هیج سکاڵایەکمان لەو نییە و نابێت، رۆناڵدۆ منی بەو پەڕی رێز و خۆشەویستیی و وەک برایەک لە باوەش گرتووە، هەروەها من رۆناڵدۆم لە ناخی دڵەوە خۆشدەوێت و لە خودای گەورە باشترینەکانی بۆ داوا دەکەم، نیازی ئەو پاک بووە و سوپاسی خودا دەکەم کە ئاواتەکەمی بەدیهێنا.

مرۆڤی زیندوو پارێزەری ناوێت، ئەگەر ئێوە هاوسۆزی من بوونایە، ئەم هەموو ساڵە لە کوێ بوون؟ ئێستا کە وەرزشوانێکی بە شەڕەف بەو پەڕی رێز و خۆشەویستی و میهرەبانیەوە لە باوەشی گرتم ئێوە بۆ پێی نیگەران بوون؟ ئەگەر ئێوە غیرەتتان هەبوایە لە بری ئەوەی بە دوای سکاڵا و پڕوپاگەندە-بان، من و خێزانەکەمتان دڵگران نەدەکرد.

خوا لێتان خۆش نەبێت کە هەم منتان دڵگران کرد، هەم ئابڕوی رۆناڵدۆتان برد.

بابەتی زیاتر

Back to top button