ئاسیاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی 99 قامچی سزا دەدرێت

یاریگا –

دوو هەفتە لەمەوبەر، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسری سعودی بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی پێرسپۆلیسی ئێرانی،  لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، گەشتی ئێرانیان کرد.

لەگەڵ گەیشتنی شاندی یانە سعودییەکە بۆ فڕۆکەخانە، ئێرانییەکان بە لێشاو روویان لەسەر شەقامەکانی تاران کرد، تاوەکو پێشوازی لە رۆناڵدۆ بکەن. دیمەنەکان بوونە سەردێڕی میدیاکانی جیهان.

لەو ماوەیەدا، چەند ئێرانییەک دەرفەتی بینینی رۆناڵدۆیان بۆ رەخسا، یەکێک لەوانە فاتمە حەمامی، نیگارکێشێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو، چونکە خانمەکە بە پێیەکانی وێنەی رۆناڵدۆی کێشابوو. حەمامی وێنەیەکی لەگەڵ رۆناڵدۆدا چرکاند و درێسێکی واژۆ کراوی کریستیانۆی وەرگرت.

رۆناڵدۆ لەگەڵ بینینی خانمی حەمامی، بە توندی لە باوەشی گرت و سەری ماچ کرد، وەک رێزێک لە تواناکانی حەمامی و سوپاسگوزارییەک بۆ نەخشاندنی وێنەکەی.

هەرچەندە دوو هەفتە بەسەر رووداوەکە تێپەڕیوە، کەچی ئێستا لە میدیاکانی ئێران بووەتە بابەتێکی گەرم. پارێزەرێک ڤیدیۆییەکی تۆمار کردووە و تیایدا رۆناڵدۆ بە لە باوەش گرتنی حەمامی تۆمەتبار دەکات.

رۆناڵدۆ خانمێکی لە باوەش گرتووە کە مەحرەمی خۆی نییە، بەپێی ماددەی 637ی دەستووری ئێران، باسی پەیوەندی نایاسایی کراوە، بەمشێوەیە رۆناڵدۆ دەبێ بە لێدانی 99 قامچی سزا بدرێت. بە گوێرە یاسا، رۆناڵدۆ ناتوانێت بریکاری خۆی بنێرێت، بەڵکو دەبێ خۆی ئامادەی دانیشتنەکە ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button