ئیسپانیا

هالاند: دەمێنمەوە تا بتوانم ئەم ژمارە پێوانەییە تۆمار بکەم

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، لە ئێستا بیر لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی ناکاتەوە و ئامانجیشی شکاندنی ژمارەی پێوانەیی باشترین گۆڵکاری پرێمەرلیگ، ئالان شیرێرە.

ئێرلینگ هالاند هاوینی ساڵی رابردوودا حەزی لە ریال مەدرید بوو، بەڵام بەهۆی ئامادەبوونی کەریم بێنزێما، رۆیشتنی بۆ مان سیتی هەڵبژارد و سەلماندی کە هەڵبژاردنەکەی دروستە. لەگەڵ مانچێستەر سیتی سێیانەی بەدەستهێنا و توانی بە 36 گۆڵ ببێتە گۆڵکاری پرێمەرلیگ. هەروەها بووە باشترین گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ.

هالاند لەم وەرزەدا لە خولی نایابی ئینگلیزی 8 گۆڵی تۆمارکردووە، بەجۆرێک تێکڕای گۆڵەکانی لەم یارییانەدا 1.05 گۆڵە لە هەر یارییەکدا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی ئالان شێرەر وەک گۆڵکاری پرێمەرلیگ،هالاند وەڵامی دایەوە:

چەند لە گرێبەستەکەمدا ماوە؟ سێ ساڵ و 10 مانگ؟ بەڵێ، هێشتا کاتم هەیە بۆ ئەمە. حەز دەکەم ئەم تریکۆردە بشکێنم، بەڵام هێشتا زووە و پێویستە بیر لە یاری داهاتوو بکەینەوە. رەنگە ئەگەر بۆ ماوەی 15 ساڵ لە پرێمەرلیگ بمێنمەوە، ئەم ریکۆردە بشکێنم. بۆچی نا؟ ئەیبینین.”

ڤایکینگە نەرویجییەکە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سیتی گوتی:

پێموایە هەڵبژاردەیەکی دروست بوو. من گوتبووم کە دەمەوێت بچمە سیتی بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و لە ساڵی یەکەمدا ئەم ئامانجەم بەدەستهێنا. “بەڕاستی هەستێکی نایاب بوو کە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم و رۆژێکی باوەڕپێنەکراو بوو بۆ من و یانەکە”.

هالاند سەبارەت بەو رەخنانەی ئاراستەی دەکرێت گوتی:

ئەوان پاڵنەرێکن بۆ من. کاتێک لە دوو یاریدا گۆڵ تۆمار ناکەم، هەمووان رەخنەم لێدەگرن و تەنانەت میدیاکانی نەرویجیش دەبنە مانشێتی رەخنەگرانە.

ئاماژەی بەوەشکرد:

بە ئەرێنی سەیری دەکەم، چونکە دواجار گرێبەستم لەگەڵ سیتی کردووە بۆ ئەوەی گۆڵ بۆ تیپەکە تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button