ئیسپانیا

دانی ئالڤێس لەگەڵ پارێزەرەکەی تووشی کێشە دەبێت

یاریگا –

دانی ئالڤێس، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا، پارێزەرە بەناوبانگەکەی کریستوبال مارتێل کە چەند مانگێک لەمەوبەر بەرپرسیار بوو لە بەرگریکردنی لە پارێزەرایەتی خۆی دوورخستەوە.

یاریزانە پێشووەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل کە لە مانگی یەکی ساڵی رابردووەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەست بەسەر کراوە، پارێزەرەکەی لە کارەکەی دوورخستەوە. بەپێی میدیاکانی ئیسپانیا، ئالڤێس پەیوەندییەکانی لەگەڵ کریستوباڵ مارتێل پچڕاندووە، کە پارێزەرێکی بە ئەزموونە و لە کارەکەی خۆیدا زۆر سەرکەوتووە.

بەم شێوەیە، مارتێل چیتر بەرپرسیار نابێت لە بەرگریکردن لە ئەلڤێس لە دادگا و لە شوێنیدا خاتوونێکی تەمەن 35 ساڵ کە شارەزای یاسای بەندینخانەیە دەبێتە پارێزەری یاریزانەکە.

بڕیاری ئالڤێس بۆ دەرکردنی مارتێل لەبەر ئەوەیە کە پێیوابوو پارێزەرەکە دڵنیایە لەوەی کە دۆسیەکە دەدۆڕێنن و دڵنیایە کە ئالڤێس سزا دەدرێت. مارتێل بە ئالڤێسی گوتبوو کە باشترە لەگەڵ دادوەر رێکبکەون سەبارەت بە بڕی سزاکەی و ماوەی زیندانیکردنەکەی، بەڵام ئالڤێس ئەم پێشنیازەی قبوڵ نەکرد و هەردوو لایەن وازیان لە هاوکاریکردن هێنا.

شایەنی باسە کریستۆباڵ پارێزەری لیونیل مێسی بووە و لەبەر پەیوەندی نزیکی مێسی لەگەڵ ئالڤێس کەیسەکەی قبوول کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button