ئه‌وروپاگرنگترین

مێسی ریكۆردێكی ئەلڤێسی یەكسان كردەوە

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ریكۆردێكی دانی ئەلڤێسی ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئێستای پوماسی مەكسیكی یەكسان كردەوە.

شەوی رابردوو ستراسبۆرگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی فەڕەنسا.

تاكە گۆڵەكەی پاریس لە لایەن لیۆنێل مێسی لە خولەكی 59 تۆمار كرا و بە هۆیە یانە فەڕەنسیەكە توانی نازناوەكە یەكلا بكاتەوە.

دوای بردنەوەی نازناوی خولی فەڕەنسا لیۆنێل مێسی ژمارەی نازناوەكانی بۆ 43 نازناو بەرزكردەوە و ژمارەكەی دانی ئەلڤێسی یەكسان كردەوە.

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02VQhe4kacoRHYyBzEXXZTQvXonrCNa34Seii8X8zw6NZJrbnMBcbu9wqR522DySM8l/?mibextid=cr9u03

نازناوە بە كۆمەڵەكانی  لیۆنێل مێسی لە كاروانی وەرزشیدا:

نازناوژمارەی نازناو
خولی ئیسپانیا10 جار
جامی شای ئیسپانیا7 جار
جامی سوپەری ئیسپانیا8 جار
خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا4 جار
سوپەری ئەوروپا3 جار
جامی جیهانی یانەكان3 جار
خولی فەڕەنسا2 جار
سوپەری فەڕەنسا1 جار
جامی جیهانی لاوان1 جار
مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیاد1 جار
كۆبا ئەمریكا1 جار
فیناڵیزما1 جار
جامی جیهانی1 جار
كۆی گشتی43 نازناو

 

بابەتی زیاتر

Back to top button