ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

جارێکی دیکە سکاڵا لە ئالڤێس دەکرێت

کێشەکانی دانی ئەلڤێس کۆتایی نیە و ماڵ خۆی نەبوو میوانیشی هاتە سەر!

ئەلڤێسی ئەستێرەی مێژوویی بارسێلۆنا و بەڕازیل لە مانگی یەکەوە لە زیندان دایە بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتێک لە ئیسپانیا ، هێشتا ئازاد نەکراوە ئەمڕۆ راگەیەندرا کەیسێکی دیکەی دراوە بە دادگا.

کەیسە تازەکەی ئەلڤێس لەسەر  لاقەکردنی بە زۆری ئافرەتێکە هەر لە ئیسپانیا. هەرچەندە ناوبراو رەتیدەکاتەوە بە زۆر بووبێت و دەڵێت کەسەکە بە ویستی خۆی بووە بەڵام دادگا دەڵێت بەڵگەی پێویست لەبەردەست بووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و پاشان ئەلڤێس دادگایی بکرێت.

بەگوێرەی یاساکانی ئیسپانیا سزای لاقەکردن دەگاتە 15 ساڵ زیندانیی.

ئەلڤێس خاوەنی 42 ناسناوەو ناوێکی ناسراوە لە تۆپی پێ دا پاش یاریکردن بۆ سیڤیلیا، بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس و پاریس سان جێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button