ئه‌وروپائیسپانیا

یەكەم لێدوانی ئەلڤێس دوای گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا

یاریگا-

یەكەم لێدوانی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای گەڕانەوەی بۆ یانەكەی پێشووتری.

بارسێلۆنا بە گرێبەستێكی ئازاد ئەلڤێسی گواستەوە ریزەكانی ، دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ساوپاولۆ هەلوەشاندەوە.

ئەلڤێس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” پێنج ساڵە دەجەنگم بۆ گەشتنەوە بەم ساتە ، نەمدەزانی هەموو ئەو كاتانەی دەوێت ، نەمدەزانی بەو سەختیە دەبێت ، بەڵام ناخ و دڵم پێیان گووتم كە ئەم ڕۆژە دێت ، من گەڕامەوە ماڵەكەم ، پێشتر پێم ووتن كە دەگەڕێمەوە ، نازانم تا كەی ئەو خەونە بەردەوام دەبێت ، بەزوویی دەتانبینمەوە بە هەمان هیوا و جەستەوە دەگەڕێمەوە بۆ هاوكاریكردنی بنیاتنانەوەی باشترین یانەی جیهان ”.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد بەهۆی ئەو قەیرانە داراییانەی یانەكە ئەلڤێس ئامادە بووە بە موچەی هەفتانەی یەك یۆرۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button