ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زاڤی ئەلڤێزی ناوێت

زاڤی هێرناندێز راهێنەری نوێی بارسێلۆنا بەنیازەنیە دانی ئەلڤێز بگەڕێنێتەوە یانەکە وەک ئەوەی باسی لێوەدەکرا.

بەرگریکارە بەڕازیلییەکە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٨ ساڵ و لە ئێستادا بێ یانەیە، زۆرێک لە میدیاکان کۆکبوون لەسەر ئەوەی ناوبراو لە مانگی یەکدا دەگەڕێتەوە بارسا بەڵام ماڵپەڕی گۆڵ ئەمڕۆ رایگەیاند بارسا بڕیاریداوە بەدوای چارەسەری کاتیدا نەگەڕێت.

زاڤی ئەرکی ئەوەی پێ سپێردراوە گرنگی بە یاریزانە لاوەکانی یانەکە بدات و داهاتووییەکی پرشنگداریان لێ بنیات بنێت ئەمە جگە لەوەی خراپی بارای دارایی یانەکە هۆکارێکی دیکەیە و رەنگە نەتوانن موچەی دانی بدەن.

ئەلڤێز بەشێک بوو لە نەوە زێڕینەکەی بارسا کە توانییان خولی پاڵەوانەکان و چەندین ناسناوی دیکەی گەورە بەدەست بهێنن لە پاڵ زاڤی و مێسی و ئینیێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button