یاریگا

کلۆپ: یاریکردن بە مەکئالیستەر هەڵەبوو!

یۆرگن کلۆپ دان بەوەدا دەنێت هەڵەی کردووە، یاری بە ئەلێکسز مەکئالیستەر کردووە بەرامبەر بە وۆڵڤز.

تیمەکەی کڵۆپ زەحمەتی زۆری بینی لە یارییەکەی بەرامبەر وۆڵڤز و تەنها لە کۆتا خولەکەکاندا بردنەوەیان مسۆگەرکرد. لەو یارییەدا مەکئالیستەری یاریزانی نوێی یانەکە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو بەڵام پاش ئاستێکی خراپ لە نیوەی یەکەم گۆڕانکاری پێککرا.

کڵۆپ دوای بردنەوەکەیان وتی

“سوودی نیوەی یەکەم تەنها ئەوەبوو، هێندە خراپ بووین کە ترسی ئەوەم نەبوو، نیوەی دووهەم خراپتر یاری بکەین. توانایان کەم بوو، مەکئالیستەر بە نموونە و بەروونی دیار بوو ئامادەی یاریکردن نەبوو، خۆیشی پێی خۆش بوو کە نیوەی یەکەم گۆڕانکاریم پێکرد”.

ناوەڕاستکارە ئەرژەنتینییەکە لە هەردوو یارییەکەی ئەرژەنتین بەشداربوو بەر لە چەند رۆژێک لە نێویاندا یارییەکەی بەرامبەر بۆلیڤیا کە لە ئاستێکی بەرزی رووی دەریادا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button