ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێریک بەیڵی پەیوەندی بە بێشیکتاشەوە کرد

یاریگا –

ئێریک بەیلی، ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و بە گرێبەستێکی هەمیشەیی پەیوەندی بە بێشیکتاشەوە کرد.

یاریزانی نێودەوڵەتی کۆتدیڤواری لە هاوینی ساڵی 2016 لە ڤیاڕیالەوە پەیوەندی بە مان یونایتدەوە کرد، ئەوکاتە خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری شەیتانە سوورەکان بوو.

بەیڵی ئەندامێکی کارای پێکهاتەکەی مۆرینیۆ بوو، کاتێک لە وەرزی 2016/2017 سێ نازناویان جامی کاراباو، یۆرۆپالیگ و جامی قەڵخانی خێرخوازیان بەدەستهێنا.

لە ماوەی حەوت ساڵدا، بەیڵی بەشداری لە 113 یاریدا کرد، هەرچەندە لە وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ ئۆڵێمپیک مارسیلیا کرد و 23 یاری لەسەر ئاستی تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کرد.

لە دوای گواستنەوەی رافایێل ڤاران، لیساندرۆ مارتینێز، ڤیکتۆر لیندێلۆف و جۆنی ئیڤانز، دەرفەتەکانی بەشداری کردنی لە یارییەکان کەمبووەوە، بۆیە بڕیاری جێهێشتنی ئۆڵدترافۆردی دا.

مانچێستەر یونایتد لە دوای تەواوبوونی یارییە نێودەوڵەتییەکان، لە یاریگای خۆی میوانداری برایتن دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button