ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

12 یاریزان کە ئەگەری چوونە سعوودیە یان هەیە لەم هەفتەیەدا

هێرشی سعوودییەکان بۆ سەر یاریزانە ناودارەکانی ئەورووپا کۆتایی نەهاتووە و هێشتا ژمارەیەکی زۆر یاریزان رەنگە رووبکەنە ئەو خولە.

دەرگای بازاڕی گواستنەوە لە ئەورووپا داخراوە بەڵام لە سعوودیە تاوەکو پێنجشەممە 9/7 کراوەیە و زۆر یاریزان کە گرێبەستییان هەیە و ئەوانەشی ئازادن ئەگەری رۆیشتنیان هەیە.

گرنگترین 12 یاریزان کە هیوای پەیوەندیکردن بەو خولەیان هەیە

محەمەد سەڵاح

لیڤەرپوول سوورە لەسەر ئەوەی سەڵاح دەمێنێتەوە بەڵام ئیتیحاد ئۆفەر دوای ئۆفەر دەینێرێت و پارەیەکی خەیاڵیان بۆ تەرخان کردووە.

تا ئێستا سەڵاح لە لیڤەرپوولە بەڵام رەنگە تا پێنج شەممە زۆر شت  بگۆڕێت

 

Mohamed-Salah

 

دەیڤد دی خیا

 

دی خیای گۆڵپارێزی مێژوویی مان یونایتد هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی کۆتایی هات و تازە نەکرایەوە. دوای پێکانی کۆرتوا نزیک بوو لە ریاڵ مەدرید بەڵام سەرەنجام  یانە ئیسپانییەکە کیپای هەڵبژارد و تاکە بژاردەی ئێستای دی خیا خولی سعوودی یاخود تورکییە.

David de Gea Cristiano Ronaldo

 

هیوگۆ لۆریس

لۆریس یەکێکی دیکەیە لە گۆڵپارێزە مێژووییەکانی پریمەرلیگ کەئەمڕۆ بێ یانەیە. بەگوێرەی ئیڤینینگ ستاندارد ، لۆریس رەتیکردووەتەوە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی یاری بۆ نیس بکات و ئەگەری ئەوە زۆرە لە سعوودیە بگیرسێتەوە.

 

Hugo-Lloris

 

 

پاوڵ پۆگبا

یانەی یوڤێنتۆس پارەیەکی خەیاڵی زیانکرد لە گەڕاندنەوەی پاوڵ پۆگبا.هەرچەندە بێ بەرامبەر گەڕایەوە بەڵام خاوەنی مووچەیەکی بەرزە و پێکان رێگەی نەداوە بەشداری یارییەکانی بیانکۆنێری بکات.

یوڤێنتۆس دوو دڵ نەبێت لە هەلێک کە بەشێک لە پارە لە کیسچووەکانی بۆ بگەڕێنێتەوە  وپۆگبا بفرۆشێت بە یانەیەکی وڵاتە عەرەبییە دەوڵەمەندەکە

 

Pogba Empoli Juventus 2023 2024

 

جەیدن سانچۆ

پەیوەندی نێوان سانچۆ  و ئێریک تێن هاگی راهێنەر وەکو پێویست نیە و ئەم هەفتەیەش سانچۆ بە توندی وەڵامی راهێنەرەکەی دایەوە کە بە هەوڵ نەدانی پێویست لە مەشقەکاندا لۆمەی کرد.

سانچۆ دوو وەرزە متمانەی یونایتدی بەدەست نەهێناوە و ئەگەڕ نەڕوات بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەسەر کورسی یەدەگ دەمێنێتەوە لەم وەرزەدا.

Jadon-Sancho

 

مارکۆ ڤێراتی

ڤێراتی یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی پاریس، چیتر لە یانەکەی جێگەی نابێتەوە. دابەزینی ئاست و پێکان ئەو ناوەڕاستکارە ئیتاڵیە بەرەو سعوودیە پەلکێش بکات.

ڤێراتی یەکێکە لە یاریزانە نەخوازراوەکانی کیلیان ئێمباپێ لە پاڵ نێیمار و ڤیناڵدۆم و مێسی کە سەرجەمیان لە یانەکە رۆیشتن یان دوورخرانەوە.

Verratti

 

 

یاریزانەکانی دیکە

– جێسی لینگارد (ئازاد)

– تیاگۆ ئەلکەنتارا (لیڤەرپوول)

– تانگۆی ندۆمبێڵێ (تۆتنهام)

– نیکۆڵاس پێپێ(ئارسناڵ)

– دانیێل پۆدێنس (وۆڵڤس)

– دیمارا گرای (ئێڤەرتۆن)

بابەتی زیاتر

Back to top button