ئینگلتەراگرنگترین

دوای دوورخستنەوەی سڵۆت؛ محەمەد سەڵاح داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات

یەکەم کاردانەوەی دوورخرانەوەی سڵۆت

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوول بە شێوەیەکی کتوپڕ بڕیاری دوورخستنەوەی ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری یانەکەی دەرکرد، کاردانەوەکان لەناو ماڵی رێدز دەستیانپێکردووە و یەکەمین جووڵەی خێراش لەلایەن محەمەد سەڵاحەوە بوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Indykaila News، سەڵاح دەستبەجێ پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کارەکانیەوە کردووە و داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە.

ئەم هەنگاوەی سەڵاح راستەوخۆ لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی رۆیشتنی راهێنەرە هۆڵەندییەکە دێت، کە پرسیارێکی زۆری لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە دروستکردووە. داواکردنی ئەم کۆبوونەوە بەپەلەیە ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە گۆڕانکارییە کتوپڕەکانی سەر کورسی راهێنەرایەتی کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بڕیارەکانی داهاتووی ئەو ئەستێرەیە هەیە و پێدەچێت بیەوێت پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ قۆناخی داهاتووی کاروانی وەرزشی و پەیوەندییەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بکات کە پێشتر بڕیاری دابوو لە کۆتایی وەرز ماڵئاوایی لە ئانفێڵد بکات.

ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر ئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیەی سەڵاح و بریارەکانی داهاتووی کارگێڕیی یانەی لیڤەرپوولن، کە دەکرێت سەرەتای قۆناخێکی پڕ لە گۆڕانکاریی گەورە بێت لە مێژووی نوێی یانەکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button