تێنس

ئالکاراز یەکەم بردنەوەی بەدەستهێنا

یاریگا

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی و پاڵەوانی گراندسلامی ویمبڵدۆن، هەنگاوی یەکەمی بە سەرکەوتوویی لە گراندسلامی ئەمریکا تێپەڕاند.

تێنسزانی ئیسپانیەکە و پێشەنگی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان قۆناغی یەکەمی پاڵەوانیەتی گراندسلامی ئەمریکا بەبێ کێشە تێپەڕاند، کاتێک لەم قۆناغە رووبەڕووی دۆمێنیک کۆپفێر تێنسزانی ئەڵمانی بووەوە.

ئالکاراز سێتی یەکەمی یارییەکەی بە ئەنجامی شەش سێ لە رکابەرە ئەڵمانیەکەی بردەوە، سێتی دووەم لە کاتێکدا تێنسزانە ئیسپانیەکە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە پێش بوو، رکابەرەکەی تووشی پێکان بوو.

تێنسزانە ئەڵمانیەکە نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت و پاشەشکەی کرد و لە کۆتاییدا ئالکاراز بەبێ کێشە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانتیەکەی تێپەڕاند و گەیشتە قۆناغی دووەم و لەم قۆناغەش رووبەڕووی لۆید هاریس تێنسزانی ئەفریقای باشوور دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button