ئیسپانیا

پێدری ستایشی گوندۆگان دەکات

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگان، ناوەڕاستكاری ئەڵمانی زۆر زووتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا متمانەی هاوڕێکانی لە بارسێلۆنا بەدەست هێناوە و هەمووانی لە یاریگادا تووشی سەرسوڕمان کردووە.

گوندۆگان لە سەرەتای پەیوەندی کردنی بە یانەی بارسێلۆناوە لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: بەڕاستی دەمەوێت لەگەڵ پێدری دا یاری بکەم.

یاریزانە ئەڵمانییەکە دانی بەوەدانا کە یەکێک لە ئامانجەکانی بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆناوە یاریکردنە لەگەڵ پێدری و هیوای خۆی دەربڕی کە لە هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنادا دووانەیەکی درەوشاوە دروستبکەن.

شەوی رابردوو، لە دووەم یاری فەرمی گوندۆگان بە درێسی بارسا، بە ئەسیستێک بۆ پێدری ئەو راستییەی پشتڕاست کردەوە، هەروەها نیشانیدا کە بۆچی چاڤی پێداگری لەسەر گواستنەوەی ئەو دەکرد. هاوکات هاوڕێکانی ئیلکای دڵخۆشن بەو ئاستە بەرزەی بەرامبەر کادیز پێشکەشی کرد.

پێدری لە دوای یارییەکە گوتی:

گوندۆگان یاریزانێکی کوالێتی زۆر بەرزە کە ئەمڕۆ گۆشەیەکی لە تواناکانی نیشاندا. هەمیشە هەوڵدەدەم کاتێک تۆپ لای ئەوە خۆم بگەیەنمە ناوچەی سزا چونکە خوێندنەوەی نایابی هەیە. ئەمشەویش پاسێکی نایابی پێدام و دەبوو گۆڵم تۆمار بکردبا.

گۆندۆگان نەک هەر ئەسیستی کرد، بەڵکو زۆرێک لە هێرشەکانی بارسێلۆنای درووست کرد. 114 بەرکەوتنی تۆپی هەبووە و 93%ی پاسەکانی تەواو کردووە. بێگومان ئیلکای هێشتا پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی زیاتر بدرەوشێتەوە و دەزانێت بارسا تا رادەیەکی زۆر پشتی بە ئەو بەستووە بەتایبەت لە چامپیۆنزلیگدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button