عێراق

فەرمی: یانەی هەولێر چارەنوسی رێباز عەبدوڵلای گۆڵپارێزی یەکلایی کردەوە

یاریگا

رێباز عەبدوڵلا گۆڵپارێزی یانەی هەولێر چارەنوسی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی کردەوە و بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

هەژمارەی فەرمی یانەی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاویکردەوە، گرێبەستی رێباز عەبدوڵلا گۆڵپارێزی یانەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێکردەوە، بەم شێوەیە گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی قەڵا و منارە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

رێباز وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی پایتەختی کوردستان بەشداری 20 یاریی کرد و توانی 11 کلین شیت تۆمار بکات، واتە نیوەی زیاتری ئەو یارییان بەشداری کرد هیچ گۆڵێکی لێنەکرا.

هەروەها گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی هەولێر لە وەرزی رابردوو خولی نایابی عێراق لە کۆی ئەو 20 یارییەی بەشداری کرد 16 گۆڵی لێکرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button