ئینگلتەراگرنگترین

لوکاس پاکێتا لە گرفتێکی گەورەدایە

چەند رۆژێک لەمەوبەر نزیک بوو لەوەی ببێتە یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکانی هاوینی ئەمساڵ و ئێستاش لوکاس پاکێتا رەنگە رووبەرووی سڕکردن و دوورخستنەوە ببێتەوە.

پاکێتای ناوەڕاستکاری وێستهام و هەڵبژاردەی بەڕازیل لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بە تۆمەتی گرەوکردنی نایاسایی و ئەنجامدانی کاری گوماناوی بۆ بردنەوەی پارە.

بەگوێرەی گاردیان، لە یاری نێوان وێستهام و ئەستۆن ڤیلا لە مانگی سێی ئەمساڵدا پاکێتا لە خولەکی 24ی نیوەی دووهەمدا کارتێکی زەردی وەرگرتووە، پاشان دەرکەوتووە چەند رۆژێک بەر لەو یارییە لە یەک کاتدا چەند کەسێکی نزیک لەو یاریزانە هەژماریان لە ماڵپەڕەکانی گرەوکردن دروست کردووە و سەرجەمیان بە زۆرترین پارەی رێگەپێدراو گرەویان لەسەر ئەوە کردووە، .پاکێتا لەو یارییەدا کارت وەردەگرێت

بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێ هیچ یاریزانێک نیە گرەو بکات لەسەر پارە ، چ جای ئەنجامدانی کردەوەیەک کە ببێتە هۆی بردنەوەی پارە بۆ خۆی یان کەسە نزیکەکانی بەشێوەیەکی گوماناوی.

یانەی مانچێستەر سیتی زۆر نزیک بوو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڵام بەگوێرەی نوێترین هەواڵەکان لەدوای ئەو باسەوە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یانەکە پاشگەز دەبێتەوە لە گواستنەوەی.

لە هاوینی ئەمساڵ، ئیڤان تۆنی ئەستێرەی برێنتفۆرد لەسەر هەمان تۆمەت  بۆ ماوەی هەشت مانگ لە یاریکردن سڕکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button