ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گالاتەسەرای پارەیەکی زۆری لە فرۆشتنی زانیۆلۆ قازانج کرد

یانەی ئەستۆن ڤیلا گواستنەوەی نیکۆڵۆ زانیۆلۆی بۆ یانەکەی راگەیاند و بڕە پارەی گواستنەوەکە لەوە زیاترە کە سەرەتا باسکرا.

وابڕیار بوو، کۆی پارەی گواستنەوەکە 30 ملیۆن پاوەند بێت. سەرەتا 3.5 ملیۆن بە خواستن بۆ وەرزێک و پاشان ئەستۆن ڤیلا بژاردەی ئەوەی هەبێت بە 27 ملیۆن  ئەو یاریزانە بە هەمیشەیی بگوازێتەوە.

بەڵام گاڵاتەسەرای لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، لەگەڵ یانەکەی پریمەرلیگ رێککەوتوون بۆ ئەوەی 5 ملیۆن پاوەند وەربگرن بۆ خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز و کۆی پارەکان لەباری کڕینەوەی هەمیشەیی دەگاتە 44.375 ملیۆن یۆرۆ لەباری گەیشتن بەو ئاست و ئەنجامانەی لە گرێبستەکەدا هاتوون. ئەمە جگە لەوەی گالاتەسەرای 10٪ وەردەگرێت لەباری فرۆشتنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە لەلایەن ڤیلا.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەر لە یەک ساڵ، گاڵاتەسەرای بەتەنها بە 15 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی لە رۆما کڕییەوە. بەڵام یانەی رەسەن 20٪ی پارەی فرۆشتنەوەی لەلایەن گاڵاتەسەرای وەردەگرێت.

زانیۆلۆ لە تورکیا تەنها بەشداری لە 10 یاری خولی تورکی کرد بەڵام توانی پێنج گۆڵ تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button