ئه‌مریکاگرنگترین

تایبەتمەندیەکانی شوێنی حەوانەوەی مێسی لە ئینتەر مەیامی خەیاڵین

یاریگا

لیۆنێل مێسی دوای ئەوەی لە ئەوروپا هەموو شتێکی بەدەستهێنا، دواجار بڕیاریدا روو لە ئەمریکا بکات و لەوێ درێژە بە کاروانی وەرزشی بدات و لە هەمان کاتدا ژیانێکی ئارامتریش لەگەڵ ماڵباتەکەی بەسەر ببات. لە ئەمریکا ئەپارتمانتە نوێیەکەی سەرنجی هەمووانی راکێشاوە.

مێسی کەی خانووی لە میامی کڕی؟ تێچووی چەندە؟

ڕادیۆی کادینا سێر زانیاری دەستکەوتووە، لیۆنێل مێسی چوار ساڵ لەمەوبەر ئەو ئەپارتمانتەکەی کڕیوە، لە ساڵی 2019، ئەو کات هیچ باسێک نەبوو روو لە ریزەکانی یانەی ئینتەر مەیامی دەکات.

ئەپارتمانتەکە دەکەوێتە “بورجی دیزاینی پۆرشە” لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نرخی ئەپارتمانتەکەی لیۆ نزیکەی هەشت ملیۆن یۆرۆیە.

مێسی ئەپارتمانتەکە لە نهۆمێکی بەرز کڕیوە کە ڕێگەی پێدەدات تایبەتمەندی زیاتری هەبێت لە چاو دراوسێکانیدا، لە نژۆمی ژمارە 60ـە کە 132 یەکەی نیشتەجێبوونی تێدایە و زۆرینەی دانیشتووانەکەی کەسایەتییە ناودارەکانی هۆلیوودن.

بەرزکەرەوەی (مصعد )ـی تایبەت بە ئۆتۆمبێل و چێشتخانەیەک لەناو ئەپارتمانتەکە

دانیشتووانەکەی ئەو ئەپارتمانتەی کە مێسی تێدا نیشتەجێیە. سوودێکی سەرسوڕهێنەریان بۆ ئەوان هەبووە، ئەمەش پەیوەندی بە شوێنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە هەیە کە بەرزکەرەکەوەی مێسی یارمەتیدەرە بۆ ئەوانی.

تاوەرەکە بەرزکەرەوەی ئۆتۆمبێلی هەیە، کە بەشێک لە دانیشتووان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان بخەنە ناو ئەپارتمانتەکە و بەبێ ئەوەی هیچ مەترسییەکیان هەبێت کە ئۆتۆمبێلە گرانبەها لوکسەکەیان لە گەراجێکدا بەجێبهێڵن.

جگە لەوەش ئەپارتمانتەکەی مێسی ڕێگەی تایبەتی هەیە بۆ چێشتخانەیەک کە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە دانیشتووی تاوەرە بەناوبانگەکەن، هیچ میوانێکی دەرەوەش ناتوانێت بەکاری بهێنێت.

هەر دانیشتوویەک دەتوانێت خۆی بچێتە چێشتخانەکە و ئەوەی پێویستی پێیەتی لە خواردن داوا بکات، یاخود کارمەندای چێشتخانەکە دێتە لای بۆ شوێنی خۆی لە ئەپارتمانتەکەی.

 

هۆڵی وەرزش، مەلەوانگە کە دیمەنی شاری لێوە دیارە،  کورسی و گەرماوی تایبەت

لە ئەپارتمانتەکە هۆڵی وەرزشی تایبەتی تەواو ئامێری تێدایە و هەرچەندە هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراوە نییە، بەڵام پێدەچێت مێسی سوودی لەم تایبەتمەندییە وەرگرتبێت.
جگە لەوە مەلەوانگەیەکی گەورەی تێدایە کە بۆ هەموو دانیشتوانی ئەپارتمانتەکە بەردەستە و دەکەوێتە یەکێک لە نهۆمەکانی خوارەوە، مێسی مەلەوانگەیەکی تایبەتی لە ماڵەکەیدا هەیە کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی شارەکەی هەیە. لەناو ئەو ئەپارتمانتەکە گەرمکەرەوەیەک ( حمام ) هەیە کە تەکنەلۆژیای سەیر و سەمەرەی وەکو خۆپاککردنەوەی تایبەت بە خۆیان هەیە.

شوێنی یاریی و سینەما و شوێنی شەڕابی کۆن

جگە لەو هەموو تایبەتمەندییەی ئەپارتمانتەکەی مێسی زۆرێک لە ماڵەکان سینەمای تایبەت و ژووری پیرکردنی شەراب و شوێنی یاری منداڵانیان هەیە.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button