ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترینیۆرۆپالیگ

جۆتا: هیوادارم لە یۆرۆپالیگ رووبەڕووی ریال مەدرید نەبینەوە

یاریگا –

دیۆگۆ جۆتا، هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باس لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لەسەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا دەكات.

ریال مەدرید لە ساڵەكانی 2018 و 2022 لەسەر پشتی لیڤەرپوول نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری فۆر فۆر تو جۆتا ووتی: پێشتر لەگەڵ وۆلڤز لە یۆرۆپالیگ یاریم كردووە، هەرچەندە هاندەران راهاتوون هەموو ساڵێك لە چامپیۆنزلیگ یاری بكەن بۆیە شتەكە وەك دابەزینێك دەبیندرێت.

بەردەوام بوو ووتی: سەرەڕای ئەمەش هێشتا یۆرۆپالیگ رکابەرییەکی بەناوبانگە، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە.

سەبارەت بە دووركەوتنەوە لە ریال مەدرید جۆتا ووتی: ئەوان دەتوانن پلەی سێیەمی كۆمەڵەكەیان بەدەستبهێنن و بێنە یۆرۆپالیگ و رێگریمان لێ بكەن، لەو كاتەوەی هاتوومەتە لیڤەرپوول ریال مەدرید هەمیشە سەركەوتنیان بەرامبەرمان بەدەستهێناوە، بۆیە هیوادارم لەوێ نەبن.

لیڤەرپوول سەركەوتوو نەبوون بە گەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرت.

رێدز شەش جار توانیویەتی چامپیۆنزلیگ بباتەوە كۆتا جار ساڵی 2019 بوو كاتێك لە یاری كۆتاییدا لە تۆتنهامی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button