قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ئەمڕۆ یانەکانی پرێمەرلیگ و دوو یانەکەی میلانۆ جموجۆڵی زۆریان دەبێت

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەیەوێت ئۆفەرێک پێشکەش بە ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان بکات – مارکا

مانچێستەر یونایتد سەرنجتی لەسەر مۆسێس کایسیدۆ، ناوەڕاستکاری برایتن داناوە، ئەمەش دوای شکستهێنانی لە گواستنەوەی مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی – سەندەی تایمز

ئینتەر میلان داوای بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە ئاندرێ ئۆنانا – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئەیسی میلان ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو خەرج بکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لەگەڵ بریکاری کارەکانی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری و ناپۆلی کۆدەبنەوە – ئێکسپرێس

تۆتنهام و لیڤەرپوول کێبڕکێ لەسەر واژۆی میکی ڤان دی ڤین، بەرگریکاری فۆڵفسبورگ دەکەن – گاردیان

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن داوای لە یانەکەی کردووە فرێنکی دی یۆنگ، یاریسازی بارسێلۆنا بگوازنەوە، ئەمەش دوای شکستهێنانیان لە گواستنەوەی دێکلان رایس، ئەستێرەی وێستهام – فووت مێرکاتۆ

سێ یانەی پرێمەرلیگ چاودێری ئێدی ئێنکێتیا، هێرشبەری ئارسیناڵ دەکەن، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی کای هاڤێرتز، هێرشبەری چێڵسی لە یانە لەندەنییەکە – میرەر

برایتن ئامانجی هێڵی پێشەوەی دەستنیشانکردووە و لەم هەفتەیە ئۆفەر پێشکەش بە محەمەد کودوس، هێرشبەری ئایاکس دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەستێرە گانییەکە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە – دەیلی مەیڵ

دەیڤد هانکۆ، بەرگریکاری سلۆڤاکی و فاینۆرد بووەتە جێگەی سەرنجی نیوکاسڵ یونایتد – دەیلی مەیڵ

ئێڤێرتن گرنگی بە ویلفرێد گنۆنتۆ، بەرگریکاری ئیتاڵی و لیدز یونایتد داوە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

بابەتی زیاتر

Back to top button