ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی سپێنس دەدات
یەکێکە لە بژاردەکانی ئەم هاوینە

یاریگا –
ئێڤەرتن چاوی لەسەر جێد سپێنس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕایە.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی جێد سپێنس، بەرگریکاری تۆتنهام دەدات کە ئەو یاریزانە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بەشداریی مۆندیال دەکات.
سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێڤەرتن وەکوو بژاردەیەکی گرنگی ئەم هاوینە سەیری بەرگریکارە 25 ساڵانییەکە دەکات، بەڵام تاوەکوو ئێستا گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی نەکردووە.
BREAKING: Everton have an interest in Tottenham defender Djed Spence 🚨
The England full-back is understood to have been been discussed internally as an option this summer. pic.twitter.com/xFRvXeMxUP
— Sky Sports News (@SkySportsNews) July 7, 2026
سپێنس لە هاوینی 2022 میدڵزبڕۆوی جێهێشت و بە 14.70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆتنهام کرد، بەڵام لە 2023 تاوەکوو هاوینی 2024 بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی رێنی فەڕەنسی، لیدز یونایتدی ئینگلیزی و گێنوای ئیتاڵی کرد.
سپێنس بە درێسی تۆتنهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 85 یاریی کردووە، دوو گۆڵی کردووە و سێ گۆڵی دروست کردووە و نازناوێکی یۆرۆپالیگی لەگەڵ سپێرز بەدەستهێناوە.


