ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەڵمانیا کۆتا دەرفەت بە هانسی فلیک دەدات

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا کۆتا دەرفەت بە هانسی فلیکی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەدات.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یارییەکی دۆستانە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دۆڕا.

ئەم دۆڕانەی مانشافت ناڕەزاییەکی زۆری ئەڵمانییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا، کە کار گەیشت بەوە زۆرینە داوای دوورخستنەوەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بکەن.

لە نوێترین کاردانەوەدا رۆژنامەنووس فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بێرند نیوندۆرف، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فلیک ئەنجامداوە، باسیان چارەنووسی راهێنەرەکە کردووە.

بەپێی قسەکانی نیوندۆرف، هانسی فلیک بەڵێنی داوە تا مانگی 9 هێزی جارانی هەڵبژاردەکە بگەڕێنێتەوە و ئەڵمانیایەکی جیاواز بنیاد بنێتەوە.

مانگی 9 مانشافت دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی ژاپۆن و فەڕەنسا ئەنجام دەدات، کە بەپێی هەمان سەرچاوە ئەمە دەبێتە کۆتا دەرفەت بۆ فلیک، لە ئەگەری هەر ئەنجامێکی خراپ لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە.

4 یارییە بەدوای یەک ئەڵمانیا تامی بردنەوەی نەکردووە، بەرامبەر بە بەلجیکا، پۆڵەندا و کۆڵۆمبیا دۆڕاوە، یارییەکەی دیکەش بەرامبەر بە ئوکڕاینا یەکسان بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button