ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئینتەر میامی هەوڵی گواستنەوەی دیماریا دەدات

یاریگا –

یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی هەوڵی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەستێرەی ئەرجەنتنی، ئەنخێل دیماریا دەدات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دەیەوێت بە گرێبەستێکی ئازاد ئەنخێل دیماریا، بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

هەر بەپێی قسەکانی رۆمانۆ، ویستی یاریزانەکە مانەوەیە لە ئەوروپا، یانەی بەنفیکای پۆرتوگالیش لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ناوبراو کە پێشتر یاریزانەکە لە 2007 تا 2010 بە درێسی ئەو یانەیە یاری کردووە.

هێرشبەرە 35 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە پاریس سانجێرمانەوە گواسترایەوە بۆ یوڤێنتوس، ناوبراو بە درێسی یوڤێ لە 40 یاری 8 گۆڵی کرد و 7 گۆڵیشی درووستکرد.

بەڵام بەهۆی سەرنەکەوتنی یانەکە بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، سزادرانی تیپەکە و کەمکرانەوەی 10 خاڵ لێێ، هێرشبەرەکەی تانگۆ بڕیاریدا گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە و یانەکە جێبهێڵیت.

هەر بۆیە ئینتەر میامی ئەمە بە دەرفەت دەزانێت، دەیەوێت دیماریا لەگەڵ لیۆنێل مێسی هاوڕێی دێرینی بەیەک بگەیەنێت، پاش ئەوەی دوێنێ چوارشەممە بە فەرمی مێسی پەیوەندیکردنی خۆی بە یانە ئەمریکییەکە راگەیاند.

جیا لەوەش یانەکەی دەیڤد بێکهام بە چڕی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا، سێرجیۆ بۆسکێتس دەدات و دەیەوێت هەر لەم هاوینە ئەویش بە مێسی شاد بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button