ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی کرد

یاریگا –

ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کرد.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵیاندا واژۆ کردووە.

رۆمانۆ دووپاتی کردووەتەوە، مێسی لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا پەیوەندیکردنی بە ئینتەر میامی ئاشکرا دەکات و هیچ هیوایەک نەماوە بۆ گەڕانەوەی یاریزانەکە بۆ بارسێلۆنا.

ئەم هەواڵەی رۆمانۆس لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ و چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر رۆژنامەنووسی نزیک لە یاریزانەکە گیلەم بالاگی، وەک یەکەم کەس ئاشکرایکرد لیۆنیل مێسی بڕیاریدا پەیوەندی بە ئینتەر میامی بکات.

رۆمانۆ لە هەواڵێکی دیکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، مێسی لە چەند کاتژمێرێکی دیکە وردەکاری و هۆکاری پەیوەندیکردنی بە یانەی ئینتەر میامی رووندەکاتەوە.

لە درێژەی هەواڵەکەشدا ئاشکرایکردووە باوکی مێسی هەر ئەمشەو گەشت دەکات بۆ ئەمریکا و کۆتایی بە رێکارەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکە دەهێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button