تەواو؛ داهاتووی ئیبراهیما کۆناتێ یەکلایی دەکرێتەوە
ئێمباپێ دەبێتە ئەندازیاری گواستنەوەی کۆناتێ

یاریگا –
ریال مەدرید و ئیبراهیما کۆناتێ لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی نزیک دەبنەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کۆناتێ بڕیاریداوە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت، لەگەڵ درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە.
ریال مەدرید گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە لە هێڵی بەرگری پێویستی بە شۆڕشێکی راستەقینە هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانە یەک لە دوای یەکەکانەوە هێڵی دواوەی تیپەکە تووشی زیانی گەورە بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، کارگێڕیی یانەکە و جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری چاوەڕوانکراو لە ئەگەری سەرکەوتنی پێرێز، دەیانەوێت 2 بۆ 3 بەرگریکاری نوێ بکڕن، چونکە لە ئاستی بەرگریکارانی ئێستا رازی نین.
🌟 Florentino, a punto de cerrarlo (4 temporadas + 1)
💸 Llegaría libre
✅ Mourinho lo ve con buenos ojos pic.twitter.com/NcgJTjiDJP
— Diario AS (@diarioas) June 2, 2026
هەر بەگوێرەی رۆژنامە مەدریدییەکە، لەم دۆسیەیەدا، کیلیان ئێمباپێ رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت؛ بەهۆی هاوڕێیەتییە نزیکەکەیان، ئێمباپێ لە گفتوگۆ نافەرمییەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی ریال مەدرید دڵنیایی پێداون کە کۆناتێ دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ پڕۆژەی داهاتووی یانەکە. گەورەترین تایبەتمەندی ئەم گرێبەستە ئەوەیە کە بە شێوەی خۆڕایی دەگوازرێتەوە و پێویست بە پێدانی پارەی گواستنەوە بە لیڤەرپوول ناکات. سەرەڕای ئەمەش، یانەکانی وەکوو باین میونشن، پاریس سان جێرمان و چەند یانەیەکی پریمەرلیگ رکابەری توند لەسەر یاریزانەکە دەکەن.



