ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکارێکی سێریا ئەی دەدات

گفتوگۆکان دەستیانپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە تواناکانی دێنزێل دوفریس، بەرگریکاری هۆڵەندی و یانەی ئینتەر میلان.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ پێشهاتێکی نوێ و گرنگی لەسەر بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یانە گەورەکانی ئەوروپا ئاشکرا کرد، کە ئەمجارەیان ململانێکان بە ئاڕاستەی پێگەی بەرگری راستی یانەی ریال مەدریددا دەڕۆن.

 دومفریس بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە بڕەکەی لە 25 ملیۆن یۆرۆ کەمترە. ئەم نرخە گونجاوە بۆ یاریزانێکی خاوەن ئەزموونی وەکوو ئەو، وایکردووە چەندین یانە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکەی بکەن و بۆ کڕینی بێنە سەر هێڵ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ریال مەدرید بە فەرمی لە بوونی ئەم بڕگەیە ئاگادارکراوەتەوە و ئێستا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ بریکار و دەوروبەری یاریزانەکە. کارگێڕیی یانەی شاهانە باش دەزانێت کە لەم دۆسیەیەدا پێویست بە هیچ جۆرە دانوستانێکی درێژخایەن یان پێشکەشکردنی ئۆفەری جیاواز ناکات؛ یاساکە روونە؛ یان پێدانی تەواوی بڕی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەکە یان کشانەوە لە گرێبەستەکە.

لە لایەکی دیکەوە، یانەی لیڤەرپوول یەکێک بوو لەو تیپانەی کە پێشتر خواستێکی زۆری بۆ گواستنەوەی دومفریس پێشاندابوو بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی، بەڵام، رۆیشتنی ئارنی سڵۆت، گۆڕانکاریی بەسەر نەخشەکەدا هێناوە و پێدەچێت پلانەکانی لیڤەرپوول بۆ کڕینی ئەم یاریزانە بە تەواوی ساردببنەوە یان ئاڕاستەیەکی دیکە بگرنەبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button