یاریگا

یەکەم لێدوانی بێنزیما وەکو یاریزانی ئیتیحاد

یاریگا-

ئێوارەی ئەمڕۆ کەریم بێنزیما بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعودیەوە کرد.

بێنزیما گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2026 دەبێت لەگەڵ ئەگەری درێژ کردنەوە، بە مووچەی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ وەرزێک.

کەریم بێنزیما دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی وتی:” پەیوەندی کردنم بە ئیتیحادەوە سەرکێشییەکی نوێیە بۆ من، خولێکی بەهێزە و چەندین یاریزانی باشی تێدایە.

هەروەها وتی:” کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش لێرەیە، بوونی ئەو هاوڕێیەم لێرە نیشانی دەدات سعودیە دەستی کردووە بە پێشکەوتن لە تۆپی پێدا، منیش هەموو هەوڵی خۆم دەدەم تاوەکو بتوانم ئەوەی لە ئەوروپا کرد لێرەش ئەنجامی بدەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button