ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

یانەکانی سعودیە ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی ئەستێرەکەیەکی بارسێلۆنا دەکەن

نرخی یاریزانە بەرازیلییەکە لە 80 ملیۆن یۆرۆ زیاترە

یاریگا –

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی گەورەی بۆ دەستبەرداربوون لە رافینیا پێگەیشتووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەیەکی سعودی، ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە، تاوەکو رێگە بە چوونە دەرەوەی رافینیای بەرازیلی بدات.

هەرچەندە رافینیا یەکێکە لە یاریزانانی سەرەکی هەڵبژاردەی بەرازیل و لە لووتکەی ئاستی کاروانی وەرزشیدایە، بەڵام یانەکانی سعودیە وازی لێناهێنن و دەیانەوێت بیگوازنەوە خولی رۆشن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، یەکێک لە یانەکانی هیلال، نەسڕ، ئیتیحاد و ئەهلی ئۆفەرەکەیان پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ئۆفەرەکە ئاشکرا بکات.

پێشتر چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ چاودێری دۆخی رافینیایان دەکرد و بەهای ئەوکاتی بریتیبوو لە 80 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام پێشبینی دەکرێت، ئۆفەری یانەکانی سعودیە بەرزتربێت.

رافینیا لە ساڵی 2022 لە لیدز یونایتدەوە بەبڕی 57 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز واژۆ کرد. مووچەی ساڵانەی لە بارسا دەگاتە 5.5 ملیۆن یۆرۆی تەواو، دوای بڕینی باج.

هەرچەندە دەستەی کارگێڕی یانەکە پێشتر دووپاتی لە مانەوەی رافینیا کردووە، بەڵام کێشەکانی دارایی بارسێلۆنا، رەنگە ناچاری بکات، رێگە بە چوونە دەرەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکە بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button