ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ گرێبەستی بەرگریکارێکی نوێدەکاتەوە

ئارتێتا دەیەوێت وەرزی داهاتوو بەرگریەکی باشتر بکات

یاریگا –

ئارسیناڵ ئامادەکاری بۆ نوێکردنەوەی گرێستی گاربیێل، بەرگریکاری بەرازیلی دەکات.

رۆژنامەی ستاندارد بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێەستی لەگەڵ گابریێل دەستپێکردووە.

گرێبەستی ئێستای گاربیێل لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت، دوای وەرزێکی ناوازە، لەسەر داوای میکێل ئارتێتا، گرێبەستەکەی لە یاریگای ئیماڕات نوێدەکرێتەوە.

گەنەرز لە هاوینی رابردوودا، گرێەستی ویلیام سالیبای هاوتیمی گابریێلی نوێکردەوە، ئارتێتا دەیەوێت پارێزگاری لەم هێڵی بەرگرییەی ئێستای بکات.

رۆژنامە لەندەنییەکە دووپاتیکردووەتەوە، گابریێل بە گرێبەستی نوێی ئارسیناڵ رازی دەبێت و لە یانەکەی باکووری لەندەن دەمێنێتەوە.

ئارسیناڵ بە جیاوازی خاڵێک لە پێشەوەی مانچێستەر سیتیدایە – مان سیتی یارییەکی دواخراوی هەیە – کێبڕکێی نازناوەکە گەیشتووەتە لووتکە و ئارسیناڵ نایەوێت نازناوەکەی لەدەست دەربچێت.

سبەی یەکشەممە، لە دێربی باکووری لەندەندا، ئارسیناڵ و تۆتنهام رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button