ئیسپانیاگرنگترین

ئاردا گولەر: چامپیۆنزلیگ پاڵەوانێتی دڵخوازی ریاڵ مەدریدە

یاریگا –

ئاردا گوله‌ر یاریزانی لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید دڵخۆشی خۆی به‌ تۆماركردنی یه‌كه‌م گۆڵی له‌ لالیگا بۆ  یانه‌ی ریال مه‌درید نیشاندا.

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕی 33ی  خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال سۆسیداد یاریی كرد و به‌ تاكه‌ گۆڵی گوله‌ر بردنه‌وه‌یان تۆماركرد.

گولەر لە میانەی لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی فەرمی ڕیال مەدرید گوتی: زۆر دڵخۆشم بەم گۆڵە و بردنەوەکە، پێویستە سوپاسی هەموو هاوڕێکانم و راهێنەر بکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ریال کوالیتی یاریزانەکان باوەڕپێنەکراوە، هەروەها نیشانماندا کە هەموومان ئامادەین بۆ یارمەتیدانی تیپەکە، من تەنها کار لەسەر باشترکردنی هێزی جه‌سته‌ی خۆم ناکەم، بەڵکو كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی بیركردنه‌وه‌ و عەقڵیەتیشم، ده‌كه‌م

لە کۆتاییدا گوتی: چامپیۆنزلیگ پاڵەوانێتی دڵخوازی ریاڵ مەدریدە، هیوادارین لە قۆناخی پێش کۆتایی بەرامبەر بایرن میونشن ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button