ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

چێڵسی تواناكانی ئەستێرەیەكی بۆ گەڕایەوە

یاریگا

یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەڕانەوەی كۆڵ پاڵمەری ئینگلیزی و ئەستێرەی لاوی یانەكەی بۆ یاری داهاتوو راگەیاند.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئاستۆن ڤێلا لە یاریگای ڤێلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی پرێمەرلیگ.

بەهۆی پێكانەوە پاڵمەر لە یاری رابردووی یانەكەی بەرامبەر ئارسیناڵ بەشداری نەكرد و لەو یارییەشدا بلووز بە پێنج گۆڵی پێنج وەڵام یارییەكەی دۆڕاند.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ گوتی:

كۆڵ پاڵمەر بەشێوەیەكی باش راهێنانی كردووە و ئامادەیە بۆ یاری داهاتوو.

بۆ هەمووان روونە كەئاستی یانەكە بە بەشداری پاڵمەر دەگۆڕێت، ئامادەنەبوونی ئەو بە ئاستی تیپەكەوە دیارە، وەك كۆتا رووبەرووبوونەوە.

بەهۆی پێكانەوە رەحیم ستێرلینگ بەشداری لە یاری ڤێلا ناكات، بەڵام شتێكی باشە كە هەندێك یاریزانی وەك پاڵمەر گەڕاونەتەوە، گومانیش لە بەشداریكردنی گۆستۆ هەیە، بەڵام بۆ یاری تۆتنهام ئامادە دەبێت.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button