ئاسیاسعودیەگرنگترین

كەریم بێنزێما: نابێت بەراوردی ریال مەدرید و ئیتیحاد بكەین

یاریگا –

كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر وەحدە دەكات.

شەوی رابردوو ئیتیحاد لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی سوپەری سعودیە رووبەرووی وەحدە بوویەوە و یارییەكەشیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

كەریم بێنزێما لە خولەكی یەكی یارییەكەدا توانی گۆڵی یەكەم بۆ ئیتیحاد بكات.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا بێنزێما گوتی:

سروشتییە بۆ من كە بڵێم بەهێزتر دەگەڕێینەوە، تەنانەت دوای یەكسان بوون یان دۆڕانیش، گەڕانەوە بۆ گۆڵكردن شتێكی ئاساییە، چونكە من لە ماڵەوە راهێنانی زیادە دەكەم.

گەڕانەوەی بێنزێما بۆ ئەو ئاستەی مەدرید؟

وەك كۆتا جار گوتم، نابێت بەراوردی ئیتیحاد و ریال مەدرید بكەین، هەردوو تیمەكە جیاوازن و یاریزانەكانیش جیاوازن، ئەركی منیش گۆڵكردن و یارمەتیدانی ئیتیحادە.

ئێمە ئامادەین لە یاری كۆتایی رووبەرووی هەر یانەیەك ببینەوە، گرنگترین شت بردنەوە و بەدەستهێنانی نازناوەكەیە.

وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە یاری كۆتایی جامی سوپەری سعودیە هیلال رووبەڕووی ئیتیحاد ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button