ئینگلتەراگرنگترین

گریلیش گرێبەستێکی گرانبەها لەگەڵ پێپسی واژۆ دەکات

بووە باڵیۆزێکی نوێی پێپسیکۆ

یاریگا –

جاک گریلیش، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی گرێبەستێکی گرانبەهای لەگەڵ کۆمپانیای پێپسی واژۆ کرد.

گریلیش لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، باڵیۆزبوونی خۆی بۆ بڕاندی پێپسی ئاشکراکرد و رۆژنامەی سەن وردەکارییەکانی خستووتەڕوو.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، لە فێبرایەر/شوباتی رابردوودا، گریلیش و پێپسی رێککەوتوون و ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەبێتە باڵیۆزێکی نوێی کۆمپانیای پێپسی، هاوشێوەی ڤینیسیۆس جونیۆر، سۆن هیونگ مین و محەمەد سەڵاح.

دوو مانگ بەر لە ئێستا، گریلیش لە شەقامەکانی مانچێستەر بیندرابوو، خەریکی تۆمارکردنی رێکلامێکی بازرگانی بوو بۆ پێپسی.

لە دوای ئاشکراکردنی گرێبەستەکە، گریلیش روونیکردەوە

دڵخۆشم بە راگەیاندنی هاوبەشی لەگەڵ پێپسی ماکس و بوونم بە باڵیۆزی جیهانی بڕاندەکە.

هەرچەندە بڕی ئۆفەرەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بۆ ماوەی حەوت ساڵ رێککەوتوون.

دوور لە بازرگانی، گریلیش و مانچێستەر سیتی سەرنجی تەواویان لەسەر پرێمەرلیگە و دەیانەوێث بێ نازناو کۆتایی بەم وەرزە نەهێنن.

مانچێستەر سیتی بە جیاوازی خاڵێک و یارییەک کەمتر، لە دواوەی ئارسیناڵ پێشەنگدارەوە دێت. یاری داهاتووی سیتی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێستە.

پێپسیکۆ PepsiCo یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان و رۆژانە یەک ملیار کڕیاری بەرهەمەکانی هەیە. بەرهەمەکانی پێپسیکۆ لە زیاتر لە 200 وڵات دەفرۆشرێن و ساڵی رابردوو، داهاتی گشتی گەیشتبووە 91 ملیار دۆلار.

پێپسیکۆ جیا لە بەرهەمی خواردنەوە گازییەکان، چەندین بەرهەمی دیکەی وەک دۆریتۆس، چیتۆس، گاتۆرەید، پێپسی-کۆلا، ماونتن دیو، کواکەر و سۆداستریمی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button