ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پەیامی ماڵئاوایی کردنی فێرمینهۆ لە لیڤەرپوول

یاریگا –

رۆبێرتۆ فێرمینهۆ 8 ساڵ یاریکردنی بۆ لیڤەرپوول بە “شەرەفێکی گەورەی ژیانی خۆی” ناوبرد.

فێرمینهۆ لە ساڵی 2015 لە یانەی هۆفنهایمەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد،لە سەرەتادا بە یاریزانێکی نەناسراو دادەنرا بەڵام بەدرێژایی ساڵان توانی ببێتە یاریزانێکی لەبیرنەکراو لە مێژووی یانەکەدا.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە 362 یاریدا 111 گۆڵی لەگەڵ یانەکەی تۆمارکردووە و لە دوایین یاری مانگی رابردوودا لە ئەنفێڵد لەلایەن هاندەرانەوە چەپڵەی بۆ لێدرا و دەست خۆشی لێکرا.

هەروەها فێرمینهۆ یاریزانێکی زۆر خۆشەویست بوو لە ناو یانەکەی دا. ئەستێرەکەی لەڤەرپوول گرتەیەکی ڤیدیۆیی وتاری ماڵئاواییەکەی لەگەڵ هاوڕێکانی بڵاوکردۆتەوە، وتارەکەی بووە هۆی فرمێسک لە چاو هاتنی لاریسای هاوسەری.

فێرمینهۆ لەوتارەکەی دا لەسەر شانۆ لەبەردەم هاوڕێکانی و کەسە نزیکەکانی، گوتی:

لیڤەرپوول بۆ من و خێزانەکەم لە چەند رۆژێکی تردا کۆتایی دێت، بە شێوەیەکی گشتی کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لە ئەڵمانیاوە گەیشتمە ئێرە،هەندەک زانیارییم دەربارەی لیڤەرپوول هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە چەند سۆز لە یانەکەدا هەیە وە چ رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ژیانی زۆر کەس لە سەرانسەری جیهاندا. نەمدەزانی ئەو کەسانەی لە یانەکەدا کاردەکەن چەندە سۆزداری یانەکە بوون، ئەم یانەیە و ئەم یاریگایە چەندە گرنگە بۆ ئەوان.

راستییەکە ئەوەیە کە من هەرگیز لە خەونمدا نەمبینیوە کە بتوانین ئەو شتانە بەدەست بهێنین کە پێکەوە بەدەستمان هێناوە. شەرەفێکی گەورەی ژیانم بووە کە بەشێک بووم لە خێزانەکەی لیڤەرپول.

فێرمینهۆ لە کاتی وتارەکەیدا بە روونی سۆزداری خۆی بۆ یانەکە دەربڕی، لەگەڵ ئەوەشدا جۆردن هێندێرسۆن کاپتنی یانەکە درێسێکی لیڤەرپوڵی پێشکەش بە فێرمینهۆ کرد،دواتر هێرشبەرەکە لەلایەن هەموو پێکهاتەکەوە لە باوەش گیرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button