ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانێ ئامادەنیە بایرن میونشن جێبێڵێت

یاریگا

سادیۆ مانێ، هێرشبەری سەنیگالی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئامادەنیە تەنها دوای یەک وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

وەرزی یەکەمی گۆڵکارە سەنیگالیەکە لەگەڵ بایرن میونشن بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەکرا نەبوو.  ئەستێرە سەنیگالییەکە ئەم وەرزە بەهۆی پێکانە زۆرەکانی زۆربەی یارییەکان لە دەرەوەی پێکهاتەی یانەکەی بووە و تووشی چەندین کێشەش بووەتەوە.

لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە کە مانێ دوای تەنها یەک وەرز بایرن میونشن بەجێدەهێڵێت. بەڵام بە گوتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئه ستێرهی پێشووی لیڤەرپوول هیچ ئارەزووی ڕۆیشتنی نییه و دەیەوێت له میونشن درێژه به کارەکانی بدات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە پەیوەندییەکەی مانێ لەگەڵ توخێل راهێنەری یانەکەی زۆر باشە و ئەم یاریزانە هیوادارە بگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی لوتکە لەسەر بنەمای ئەم پەیوەندییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button