ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی پەیوەندی کردنی پۆچێتینۆ بە چێڵسی ئاشکراکرا

یاریگا –

ماوریسۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی لەم هەفتەیە گرێبەست لەگەڵ یانەی چێڵسی واژۆ دەکات.

رۆژنامەنوسی باوەڕپێکراو فەبریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پۆچێتینۆ لەم هەفتەیە لە لەندەن دەبێت بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ چێڵسی، پێشبینی دەکرێت گرێبەستەکە تا ساڵی 2026 بێت.

بەپێی قسەکانی رۆمانۆ پۆچی هەر لەم سەردانەی لەگەڵ یانەکە گفتوگۆی گواستنەوەی دوو یاریزانی نوێ لە هێڵی ناوەڕاست و هێڵی هێرشبەریش دەکات.

بلوز لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، 3 یاری بەر لە کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی تەنیا 35 خاڵ پلەی 31ـی ریزبەندی گرتووە، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیشی تەنیا لەم وەرزە سێ راهێنەری جیاواز راهێنەرایەتی تیپەکەیان کردووە، کە تۆماس توخێل و گراهام پۆتەر و فڕانک لامپاردن.

یانەکە بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە چاوی لە گرێبەستکردن بوو لەگەڵ چەند راهێنەرێکی دیاری ئەوروپا، لە دیارترینیان جولیان ناگلسمان و لویس ئینریکی و پۆچێتینۆ بوو، دواجار یانەکە لەگەڵ راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە گەیشتە رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button